پسوڵەی خۆراکی سلێمانی لەبارەی پڕکردنەوەی فۆڕمی ئەلیکترۆنییەوە هۆشداری بە هاوڵاتییان دەدات.
بەڕێوەبەرایەتیی رێکخستنی پسوڵەی خۆراکی سلێمانی رایگەیاند، هەندێک هاوڵاتی لەکاتی خۆناساندن لە سیستمی پڕکردنەوەی فۆڕمی ئەلیکترۆنیدا لەدەرەوەی بەڕێوەبەرایەتییەکەمان باس لەوە دەکەن کە بەکەموکوڕییەوە کارەکەیان بۆ ئەنجامدراوە یان داوای پارەیان لێکراوە بۆ راستکردنەوەی هەڵەکانیان.
دەشڵێت، هاوڵاتییان ئاگاداردەکەینەوە کە ئێمە لەو کارە بەرپرس نین.