کەشناسیی هەرێم: خۆڵبارین بەردەوامدەبێت

کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ خۆڵبارین بەردەوامدەبێت.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی گەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ سێشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەگەڵ بوونى تۆزێکى کەم، پلەی گەرمی لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ نزیکدەبێتەوە.

باس لەوەشدەکات، سبەینێ چوارشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، پلەی گەرمی بە (1بۆ2) پلەى سیلیزى بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ بەرزدەبێتەوە.

بەرزترین پلەی گەرمیی پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 41 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 39 پلەی سیلیزی
دهۆک : 40 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 44 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 41 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە :40 پلەی سیلیزی
سۆران : 39 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 31 پلەی سیلیزی
گەرمیان :46 پلەی سیلیزی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share