وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی عێراق: 147 هەزار تۆن گەنم لە جوتیارانی هەرێم وەرگیراوە

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێم بڵاویکردەوە، تا ئێستا زیاتر لە 147 هەزار تۆن گەنم لە جوتیارانی هەرێم وەرگیراوە.

بەپێی ئەو داتایانەی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێم بڵاویکردوونەتەوە، لە سەرەتای وەرزی بەبازاڕکردنی گەنمەوە، 38 هەزار و حەوت تۆن و 485 کیلۆ گەنمی جوتیارانی هەولێر و 59 هەزار و 526 تۆن و 10 کیلۆ گەنمی جوتیارانی سلێمانی وەرگیراوە.

ئاشکراشیکرد، لە سنووری دهۆک 49 هەزار و 714 تۆن و 480 کیلۆ گەنمی جوتیارانی دهۆک وەرگیراوە و پرۆسەکەش بەردەوامیی هەیە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق لەبارەی هێرشەكەی سەر كۆرمۆر راگەیەندراوێك بڵاودەكاتەوە

شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق رایدەگەیەنێت، فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارییەكانی هێراق فەرمانی كردووە بە پێكهێنانی لیژنەیەكی ئەمنیی و تەكنیكی…
Total
0
Share