سەرۆک وەزیرانی عێراق رایدەگەیەنێت، پەیوەندیی بە میری قەتەر و سەرۆکی ئیماراتەوە کردووە و هاودەنگیی عێراقی بۆ قەتەر راگەیاندووە.
محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بڵاویکردەوە، “لەبەر رۆشنایی پێشهاتەکانی ناوچەکە، بەجیا پەیوەندیمان لەگەڵ شێخ تەمیم بن حەمەد ئال سانی، میری دەوڵەتی قەتەر و شێخ محەمەد بن زاید ئال نەهیان، سەرۆکی ئیمارات کرد”.
دەشڵێت، “هاودەنگیی عێراق لەگەڵ دەوڵەتی قەتەر دووپاتکرایەوە، هەروەها پاراستنی سەروەری و ئاسایشی قەتەریش دووپاتکرایەوە و جەختیش لە دوورکەوتنەوە لەو هەنگاوانە کرایەوە، کە بەهۆیانەوە دۆخی ناوچەکە رووبەڕووی مەترسیی زیاتر دەکەنەوە، کە دەبنە هەڕەشە لەسەر ئاسایش، سەقامگیری و ئاشتی لە سەرانسەری جیهاندا”.