چى لەبارەى بۆمبى حەشارگە شکێن “bunker buster”ەوە دەزانیت؟

حەشارگە شکێن “bunker buster” ئەو بۆمبەیە کە بەپێى راپۆرتى میدیاکانى ئەمریکا بەیانیى ئەمڕۆ شەش دانەى بۆ بۆردومانکردنى بنکەى ئەتۆمیی فۆردۆى ئێران بەکارهێنراوە.

بەشێک لە تایبەتمەندییەکانى:

– بۆمبەکە بە GBU-57 ناسراوە.
– کێشی 13.6 تۆنە.
– بەهێزترین بۆمبە لە جیهاندا لەدوای بۆمبی ناوکی.
– توانای بڕینی 61 مەتر لە کۆنکرێتی هەیە و دواتر دەتەقێتەوە.
– یەکەمجارە ئەمریکا ئەم بۆمبە بەکاربهێنێت و پێشتر لە هیچ شوێنێک و شەڕێکدا بەکارینەهێناوە.
– بەپێى هەندێک لە شارەزایانى سەربازى، ئەمریکا لە دیزاینکردن و دروستکردنیدا رەچاوی بنکەى فۆردۆ-ى کردووە کە زیاتر لە 100 مەتر لەژێر زەویدایە.
– زۆر وردە لە لێدان و پێکان، چونکە بە تیشکى لەیزەر ئاراستە دەکرێت.
– تەنها بە فڕۆکەی شەبەحی B-2.Spirit هەڵدەگیرێت و ئاراستە دەکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل: کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ئەرکێکی ئەخلاقییان لەسەرە بەرامبەر بە کورد

وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل لەبارەی هێرشی چەکدارانی سەر بە دیمەشق بۆ سەر گەڕەکە کوردییەکانی حەلەب دەڵێت، کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و…
Total
0
Share