فوئاد حوسێن گەیشتە توركیا

فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق

فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق ئەمڕۆ هەینی گەیشتە ئیستانبوڵ بۆ بەشداریكردن لە دوو كۆبوونەوەی بەپەلە لەسەر ئاستی وڵاتانی ئیسلامی و عەرەبی>

لە راگەیەندراوەكەی وەزارەتی دەرەوەی عێراقدا هاتووە: بڕیارە فوئاد حوسێن بەشداری لە كۆبوونەوەی رێكخراوی هاریكاریی ئیسلامی و هەروەها كۆبوونەوەی بەپەلەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی عەرەبی بكات.

تەوەری سەرەكیی كۆبوونەوەكان تاوتوێكردنی هێرشەكانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران و كاردانەوە ناوخۆیی و جیهانییەكان دەبێت و هەروەها مەترسییەكانی فراوانبوونی ململانێكان و كاریگەرییەكانی لەسەر ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست تاوتوێدەكرێن.

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share