دۆناڵد ترەمپ بۆ رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ: ئێوە نازانن لەبارەی ئێرانەوە چۆن بیردەکەمەوە

سەرۆکی ئەمریکا، ئەو هەواڵانە رەتدەکاتەوە کە باس لەوەدەکەن، پلانی هێرشی ئەمریکای بۆسەر ئێران پەسەندکردووە.

رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ-ی ئەمریکی، درەنگانی دوێنێ چوارشەممە لە راپۆرتێکدا رایگەیاند، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رۆژی سێشەممە بە یاریدەدەرە باڵاکانی راگەیاندووە، پلانی هێرشکردنە سەر ئێرانی پەسەندکردووە، بەڵام بەمەبەستی ئەوەی بزانێت ئایا تاران دەستبەرداری بەرنامە ئەتۆمییەکەی دەبێت یان نا، فەرمانی کۆتایی جێبەجێکردنی پلانەکەی دواخستووە.

لە وەڵامی راپۆرتەکەدا، ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆکی ئەمریکا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی Truth Socialـی خۆی نووسیویەتی، “وۆڵ ستریت جۆرناڵ نازانیت کە بیرکردنەوەکانم سەبارەت بە ئێران چۆنن!”.

ئەمڕۆ شەڕی نێوان ئیسرائیل و ئێران پێینایە حەوتەم رۆژییەوە و لەم ماوەیەدا، سەدان کەس بەهۆی هێرشەکانی هەردوولاوە، بوونەتە قوربانی، هاوکات ئەگەری بەشداریکردنی ئەمریکاش لەم ململانێیانەدا، ئەگەرێکی کراوەیە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share