کەناڵ 12ـی ئیسرائیل: بەهۆی هێرشەکانی ئەمڕۆی ئێرانەوە 271 کەس برینداربوون

میدیاکانی ئیسرائیل بڵاویانکردەوە، بەهۆی هێرشەکانی بەیانیی ئەمڕۆی ئێران بۆسەر ئەو وڵاتە، 271 کەس برینداربوون.

بەپێی زانیاریی کەناڵ 12ـی ئیسرائیل، جگە لەو ژمارەیەی برینداربوون کە برینی بەشێکیان سەختە، چەند کەسێکی دیکەش کوژراون، بەڵام هیچ زانیارییەک لەبارەی ژمارەی کوژراوەکانەوە، نەخراوەتەڕوو.

کەناڵ 12ـی ئیسرائیل ئەوەشی ئاشکراکرد، هێشتا تەرمی بەشێک لە کوژراوەکان لە ژێر داروپەردووی بینا رووخاوەکاندا ماونەتەوە و تیمەکانی بەرگریی شارستانی، لە هەوڵی دەرهێنانیاندان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمریکا بۆ عێراق: کشاندنەوەی ئەنساروڵڵا و حوسییەکان لە لیستەکە تووشی بێئومێدییەکی گەورەی کردین

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایدەگەیەنێت، کشاندنەوەی حزبوڵڵای لوبنانی و ئەنساروڵڵای یەمەن لە لیستی سڕکردنی سامانی ئەو لایەنانەی پشتیوانی…
Total
0
Share