کۆبوونەوەی دادگای باڵای فیدڕاڵی دواخرا

دادگای باڵای فیدراڵی

هەرچەندە بڕیاربوو ئەمڕۆ کۆبوونەوەی دادگای باڵای فیدڕاڵی بەڕێوەبچێت، بۆ هەفتەی داهاتوو دواخرا.

د. بڕیار رەشید ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بەهۆی ئامادەنەبوونی رێژەی یاسایی دادوەرانەوە، کۆبوونەوەی دادگای باڵای فیدڕاڵی بۆ دەرکردنی فەرمانسالاری سەبارەت بە مووچەی هەرێم دواخرا.

پێشتر سەرچاوەیەک بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاندبوو، ئەگەر کۆبوونەوەکە بکرێت بە ئەگەرێکی زۆرەوە دادگا فەرمانسالاری دەردەکات.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بڕیارێکی “توند” لەبارەی ئەو پەرلەمانتارانە دەدرێت کە ئامادەی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران نابن

بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشەی ئامادەنەبوونی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرا لە دانیشتنەکاندا، سەرۆکی ئەنجومەنەکە رێسای رەفتاری ئەندامانی ئەنجومەن کارا دەکات. بەپێی…
Total
0
Share