عەباس عەراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران هەواڵی ناردنی وەفدی دانوستانکاری ئەو وڵاتە بۆ عومان، رەتدەکاتەوە.
عەراقچی لە لێدوانێکدا بۆ کەناڵی جەزیرە، ئەوەیخستەڕوو، ئەو هەواڵانەی باسلەوەدەکەن، وەفدی دانوستانکارمان بۆ عومان ناردبێت، دوورن لە راستییەوە و ئێمە هیچ وەفدێکمان نەناردووە.
ئەمەش دوای ئەوە دێت، ئەمڕۆ ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، ئێران وەفدێکی رەوانەی شاری مەسقەتی پایتەختی عومان کردووە، بۆ دانوستان لەگەڵ ئەمریکا.