وەزارەتی ناوخۆی هەرێم رایگەیاند، لێخۆشبوون لە سزای سەرپێچیی هاتوچۆ درێژکرایەوە.
وەزارەتی ناوخۆی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بە کۆی دەنگ پێشنیارەکەی وەزارەتی ناوخۆی پەسەند کرد و بڕیاردرا بە درێژکردنەوەی کارکردن بە بڕیاری تایبەت بە لێخۆشبوون لە سزای سەرپێچیی هاتوچۆ.
دەشڵێت، لێخۆشبوونەکە بەڕێژەی %20ە و بۆ شەش مانگی دیکە لە 1ی تەمموزی 2025 تاوەکو 31ی کانوونی یەکەمی 2025