نرخی نەوت 76 دۆلاری تێپەڕاند

نرخی نەوت لە بەرزبوونەوە بەردەوامە و ئەمڕۆ بەرمیلێک نەوتی برێنت 76 دۆلاری تێپەڕاند.

لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا، ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت 19سەنتی دیکە بەرزبووەوە و گەیشتە 76 دۆلار و 64 سەنت.

هەروەها نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکا بە 75 دۆلار و 7 سەنت مامەڵەی پێوەکرا بەوەش بەراورد بە رۆژانی رابردوو 23 سەنت لە نرخەکەی بەرزبووەتەوە.

بەرزبوونەوەی بەردەوامی نرخی نەوت لەدوای گرژییەکانی ناوچەکەوەیە کە کاریگەرییەکی بەهێزی لەسەر زۆرینەی بوارەکان هەیە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رێکارەکانی ئەنجامدانی بایۆمەتریی مامۆستایانی گرێبەست دەستپێدەکەنەوە

نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست رایگەیاند، سبەینێ رێکارەکانی ئەنجامدانی بایۆمەتریی مامۆستایانی گرێبەست دەستپێدەکەنەوە. عەلی رەئوف، نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست…
زیاتر ببینە

راپۆرتێکی ئەمریکی بڕی یۆرانیۆمی پیتێنراوی ئێران ئاشکرادەکات و ئێران رەتیدەکاتەوە

ئاژانسی بلومبێرگ ئاشکرای کرد، چاودێرانی ئاژانسی وزەی ئەتۆمی کە هەفتەی رابردوو لە ئێران بەڵگەکانیان دەستکەوتووە دەریدەخەن، ئێران یۆرانیۆمی…
Total
0
Share