ئوردن بڕیاریدا رێگا بە هاوڵاتییانی عێراقی بدات بەبێ ڤیزا داخڵێ وڵاتەکەی ببن.
باڵیۆزخانەی عێراق لە عەممانی پایتەختی ئوردن بڵاویکردەوە، ئوردن بڕیاریدا بەشێوەیەکی کاتی رێگا بە هاوڵاتییانی عێراق بدات بەبێ ڤیزا و لە رێگای فڕۆکەخانەی شاژنە عالییەوە داخڵی وڵاتەکەی ببن.
ئاشکراشیکرد، بڕیارەکەی بەهۆی داخستنی ئاسمانی عێراق و داخستنی بەشێک لە فڕۆکەخانەکانی دەرکردووە.