سوپای ئیسرائیل: سوپاسالاری نوێی ئێرانمان کوشت

سوپای ئیسرائیل رایدەگەیەنێت، عەلی شادمانی، سوپاسالاری نوێی ئێران لە هێرشێکدا کوژرا.

لە راگەیەندراوێکی سوپای ئیسرائیلدا هاتووە، بە پشتبەستن بە زانیاریی یەکەی هەواڵگریی سەربازی و کەڵکوەرگرتن لە دەرفەتێکی تایبەتی ئۆپراسیۆن لە شەودا، هێزی ئاسمانیی ئیسرائیل بارەگایەکی فەرماندەیی چالاکیان لە دڵی تاران، کردەئامانج و عەلی شادمانی-یش لەو هێرشەدا کوژرا.

شادمانی، چوار رۆژ پێش ئێستا و پاش کوژرانی غوڵام عەلی رەشید، سوپاسالاری ئێران، بە فەرمانی عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای وڵاتەکە، وەک شوێنگرەوەی ناوبراو دیاریکرا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دوای سێ مانگ لە کۆنترۆڵکردنی پەنجشیر خەڵکی ویلایەتەکە ناڕەزایەتی دەردەبڕن

دوای سێ مانگ لە کۆنترۆڵکردنی ویلایەتی پەنجشیر، لەسەر کوشتنی گەنجێک لەلایەن چەکدارانی تاڵیبانەوە خەڵکی ویلایەتەکە گردبوونەوە و ناڕەزایەتییان…
Total
0
Share