گرژی و ئاڵۆزییەکان ئەنجومەنی نوێنەران کۆدەکاتەوە

ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبوونەوەیەکی تایبەت ئەنجامدەدات.

بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆببێتەوە و تەوەری کۆبوونەوەکە تاوتوێکردنی جەنگی نێوان هەردوو وڵاتی ئیســ.ـرائیل و ئـ.ـێرانە.

بەپێی کارنامەی کۆبوونەوەکە، بەکارهێنانی خاکی عێراق لەجەنگەکەدا و رێگاکانی  پاراستنی سەروەریی وڵاتەکە تاوتوێدەکرێن.

بەرەبەیانی رۆژی 13ی حوزەیرانی 2025، هێرشی ئیسـ.ـرائیل بۆ سەر ئـ.ـێران دەستیپێکرد، دواتریش ئـ.ـێران وەڵامی دایەوە و هەردوولا چەندین جار بە بەکارهێنانی مووشەک بۆردومانی لایەنی بەرامبەریان کردووە و تاوەکو ئێستاش لە هێڕشەکانیان بەردەوامن.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share