بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم رایگەیاند، نەک نرخ گران نەبووە، بەڵکو لەزۆرێک لە مارکێتەکان داشکاندنیش کراوە.
نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم رایگەیاند، لیژنەکانی چاودێریی بازاڕ سەردانی چەندین مارکێت و کۆگای کەلوپەلی خۆراکیان کرد لە شاری هەولێر بە مەبەستی ئاگادار بوون لە بوونی بڕی خۆراکی پێویست لە کۆگان و نرخی کەل و پەلی خۆراکی.
وتیشی، “نەک نرخ گران نەبووە، بەڵکو بەسوپاسەوە لەزۆرێک لەمارکێتەکان داشکاندنیش کراوە و هاوڵاتییان دڵنیادەکەینەوە کە هیچ مەترسییەکی کەمیی خۆراک بوونی نییە و جموجۆڵی بازرگانیش لە سنوورەکان بەردەوامە”.