دوو گەنجی کورد لە فەرەنسا کوژران

لە جەنگەڵی دانکیخ دوو گەنجی کورد کە خەڵكی شاری کەلارن کوژران و کەسێکیش برینداربوو.

بەکر عەلی سەرۆکی کۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەکان بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، دوێنێ شەممە لە جەنگەڵی دانکیخ چەند گەنجێکی کورد لەناو خۆیاندا بووەتە شەڕ و دەمەقاڵێ، لە ئەنجامدا دوو کەس کوژران و کەسێکیش برینداربوو.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو دوو کەسەی کە کوژراون ناویان کارزان عەبدوڵا و محەمەد نەجمە، خەڵکی شاری کەلارن و هاوڕێی یەکترین.

جەختیشیکردەوە، تا ئێستا خێزان و کەسوکارەکانیان لە رێگای ئێمەوە داوای گەڕانەوەی تەرمەکانیان نەکردووە، داوای بکەن بە دڵنیایی بۆیان دەگەڕێنینەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ناڕەزایی دانیشتووانی گەڕەكێكی هەولێر گەیشتە هێنانەدەرەوەی منداڵان لە قوتابخانە

دانیشتووانی گەڕەکێکی هەولێر بەهۆی کەمیی خزمەتگوزارییەوە گردبوونەوە و وەك ناڕەزایەتییەكیش منداڵەكانیان لە قوتابخانە هێنایە دەرەوە. پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە،…
Total
0
Share