ئێران: عەلی شەمخانی نەکوژراوە

دوای چەند جارێک لە بڵاوکردنەوەی هەواڵی کوژرانی، لە دواجاردا میدیاکانی ئێران جەختیانکردەوە عەلی شەمخانی راوێژکاری سیاسیی رابەری باڵای ئێران لە ژیاندا ماوە.

ئاژانسی هەواڵی تەسنیم لە زاری تیمە پزیشکییەکەیەوە بڵاویکردەوە، عەلی شەمخانی راوێژکاری سیاسیی رابەری باڵای ئێران لە ژیاندا ماوە، تا رادەیەک توانراوە برینەکانی کۆنتڕۆڵبکرێت، بەڵام هێشتا لەژێر چاودێری چڕی پزیشکیدایە.

ئاماژەی بەوەشکرد، تەقینەوەکە کاریگەری لەسەر ئەندامەکانی ناوەوەی جەستەی شەمخانی هەبووە، هەرچەندە لە ئێستادا ناتوانرێت هەڵسەنگاندنی ورد بۆ دۆخی بکرێت، بەڵام چارەسەرییەکان ئەنجامی باشیان بەدەستەوەداوە.
جەختیشیکردەوە، ناوبراو تا ئێستاش خەوێندراوە و بڕیاری داهاتوو لە دەستی تیمە پزیشکییەکەیدایە.

بەرەبەیانی رۆژی هەینی عەلی شەمخانی بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر تاران بە سەختی برینداربوو، و چەند جارێکیش هەواڵی کوژرانی بەهۆی سەختی برینەکەیەوە بڵاوکرایەوە.

سەبارەت بەو وێنەیەی لە بەشێک لە میدیاکان بڵاوکراوەتەوە، کە تێیدا دەردەکەوێت شەمخانی لە نەخۆشخانەیە و توانیویەتی دابنیشێت، لە راستیدا مێژووی وێنەکە بۆ ساڵێک لەمەوبەر دەگەڕێتەوە کە نەشتەرگەرییەک بۆ ناوبراو کرابوو و بۆ ماوەیەک لە نەخۆشخانە مابووەوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

راپۆرتێک: لە بەهەدەردانی خۆراکدا عێراق لە پلەی دووەمی وڵاتە عەرەبییەکاندایە

راپۆرتێکی نوێ ئاشکرایدەکات، لە ریزبەندی ئەو وڵاتانەی ساڵانە زۆرترین خۆراک بەهەدەردەدەن، عێراق لە پلەی دووەمدایە. راپۆرتەکە لەلایەن بەرنامەی…
زیاتر ببینە

ئەکسیۆس: پاش کۆبوونەوەی لەگەڵ ناتانیاهۆ ترەمپ بڕیاریدا دووەم کەشتیی فڕۆکەهەڵگر بنێرێت

ماڵپەڕی ئەکسیۆس ئاشکرایکردووە، پاش کۆبوونەوەی لەگەڵ ناتانیاهۆ ترەمپ بڕیاریدا دووەم کەشتیی فڕۆکەهەڵگر بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بنێرێت. ئەکسیۆس بە…
Total
0
Share