میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، بەیانیی ئەمڕۆ، چوار تەقینەوەی بەهێز لە شاری کرماشان لە رۆژهەڵاتی کوردستان روویاندا.
ئاژانسی هەواڵی (فارس)ـی ئێرانی بڵاویکردەوە، بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە، ئیسرائیل هێرشیکردووەتە سەر شاری کرماشان و پێشانگایەکی بارهەڵگری کردووەتە ئامانج، لە ئەنجامیشدا چەند کەسێک برینداربوون.
ئاژانسەکە باسلەوەشدەکات، هەر ئەمڕۆ بەرگریی ئاسمانیی ئێران، چەند درۆنێکی ئیسرائیلیی لەسەر سنووری نێوان ئەو وڵاتە و عێراق، خستووەتەخوارەوە.