کۆمەڵەی هاریکاریی ئیسلامی بۆ پاڵپشتیی ئەفغانستان کۆدەبنەوە

بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە کۆمەڵەی هاریکاریی ئیسلامی لە ئیسلام ئابادی پایتەختی پاكستان ‏کۆببنەوە، بەمەبەستی هاوکاریکردنی ئەفغانستان بۆ دەرچوون لەو قەیرانەی تێیکەوتووە، ‏كۆنگرەكە یەكەم تاقیكردنەوەی دەسەڵاتەكەی تاڵیبانە لەسەر ئاستی دەرەكی.‏

کۆنگرەكەی کۆمەڵەی هاریکاریی ئیسلامی، کە لە 57 دەوڵەت پێکهاتوون و زۆرینەیان ‏وڵاتانی موسوڵمانن، بە یەکەم کۆنگرەی بەرفراوانی وڵاتان دادەنرێت تایبەت بە دۆخی ‏ئەفغانستان لەدوای گرتنەوەدەستی دەسەڵات لەلایەن تاڵیبانەوە.‏

لەدوای گەڕانەوەی بزوتنەوەی تاڵیبان بۆ دەسەڵات لە ئەفغانستان، وڵاتان ملیاران دۆلاری ‏هاوکاریکردنی ئەو وڵاتەیان ڕاگرت، ئەمەش مەترسیی دروستبوونی کارەساتی مرۆیی ‏لەو وڵاتەدا دروستکردووە، بەتایبەت لە وەرزی زستاندا.‏

نەتەوە یەکگرتووەکان پێیوایە “ئەفغانستان ڕووبەڕووی خراپترین کارەساتی مرۆیی ‏دەبێتەوە لە جیهاندا”، هەروەها بەرنامەی خۆراکی جیهانیی سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان ‏‏(‏WFP‏) هۆشداریی ئەگەری برسێتییەکی مەترسیدار دەدات لە ئەفغانستان. ‏

ئەمیر خان موتەقی، وەزیری دەرەوەی ئەفغانستان لەناو نوێنەری ئەو وڵاتانەدا دەبێت کە ‏لە کۆنگرەکەدا ئامادەن، سەرەڕای نوێنەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان، یەکێتیی ئەوروپا، ‏ئەمریکا، ڕوسیا و چین، ئەمە لەکاتێکدا تائێستا ئەو وڵاتانە دانیاننەناوە بە حکومەتەكەی ‏تاڵیباندا.‏

نوێنەری وڵاتانی بەشدار لە کۆنگرەکە ئەرکێکی هەستیاریان لەئەستۆیە، ئەویش هاوکاریی ‏داراییە بۆ گەلی ئەفغانستان بەبێ ئەوەی هاوکارییەكە بچێت بۆ خودی تاڵیبان. ‏

شا مەحمود قوڕەیشی، وەزیری دەرەوەی پاکستان، بەهانە بۆ بەستنی كۆنگرەكە ‏دەهێنێتەوە، دەڵێت، جیاوازی هەیە لەنێوان دانپێدانان بە حکومەتی تاڵیبان و مامەڵەکردن ‏لەگەڵیدا، دەڵێت، “سیاسەتی دوورخستنەوە و پەراوێزخستن هیچ ئەنجامێکی باشی نابێت، ‏ئەگەر هەیبووایە لەم دۆخەی ئێستادا نەدەبووین”.‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

محەمەد بـ.ـاقر قـ.ـالیباف: ترەمپ دەیەوێت لە ڕێگەی دروستکردنی پشێوی ئێـ.ـران ناچار بە خۆبەدەستەوەدان بکات

محەمەد بـ.ـاقر قـ.ـالیباف ڕایدەگەیەنێت، هەموومان پابەندی فەرمانەکانی مـ.ـوجتەبا خـ.ـامنەیین. محەمەد بـ.ـاقر قـ.ـالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئـ.ـێران ڕایگەیاند، ترەمپ دەیەوێت…
Total
0
Share