وەزیری بەرگریی ئیسرائیل: دانیشتووانی تاران باجی هێرشەکانی ئێران دەدەن

وەزیری بەرگریی ئیسرائیل رایدەگەیەنێت، بەم نزیکانە، دانیشتووانی تاران باجی هێرشەکانی ئێران دەدەن.

ئیسرائیل کاتز، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس نووسیویەتی، “تارانی چاوچنۆکی دیکتاتۆر، بووەتە بکوژێکی ترسنۆک، کە بە مەبەست بەرەی ناوخۆی مەدەنی لە ئیسرائیل دەکاتە ئامانج”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “ئێران ئەم کارە بۆ ئەوە دەکات، کە رێگری بکات لە ئیسرائیل لە درێژەدان بە هێرشەکانی، کە خەریکە بەهۆی ئەم هێرشانەوە، تواناکانی ئێران دەڕووخێت”.

دەشڵێت، بەم نزیکانە، دانیشتووانی تاران باجی هێرشەکانی ئێران دەدەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تورکیا.. خۆپیشاندان دژی هەڵوەشاندنەوەی یەکێک لە گەورەترین کۆمەڵەکانی مافی مرۆڤ بەردەوامە

دژی هەڵوەشاندنەوەی یەکێک لە گەورەترین کۆمەڵەکانی داکۆکیکردن لە مافەکانی مرۆڤ لە شارە گەورەکانی تورکیا لەناویاندا ئەنقەرە و ئیستانبول،…
Total
0
Share