هەڵگورد زرار، شارەزای بواری كەشناسی رۆژی دووشەممە بەهۆی كۆتاییهاتنی شەپۆلی بەهێزی گەرما و هاتنی بارستە هەوایەكی فێنك بۆ ناوچەكانمان سەرەتا سبەی پلەكانی گەرما دوو بۆ سێ پلە دادەبەزن و وە خێرایی با بە ڕێژەی 40 بۆ 45 كم چالاك دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەكان بەرێژەی 50 بۆ 60 كیلۆمەتر چالاك دەبێت بە ئاراستەی باشوور و باشووری رۆژئاوا.
دەشڵێت، ” ئەمەش وادەكات شەپۆلێكی لاواز بۆ مامناوەندی خۆڵبارین ناوچەكانمان دەگرێتەوە و رۆژی سێشەممە و چوارشەممە پلەكانی گەرما زیاتر دادەبەزن لە رۆژانی پێنجشەممە و هەیینی دووبارە شەپۆلێكی بەهێزی گەرما ناوچەكانمان دەگرێتەوە.
هاوكات رۆژانی پێنجشەممە و هەینی خێرایی بای باكوور چالاك دەبێت لە ناوچەكانی رۆژهەلاتی هەرێم.