سودانی بۆ پزیشکیان: ئامادەی هەموو جۆرە هاوکارییەکین

لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی نێوانیاندا، محەمەد شیاع سودانی بە مەسعود پزیشکیانی راگەیاند، وڵاتەکەی ئامادەی هەر جۆرە هاوکارییەکە.

ئەمڕۆ یەکشەممە محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق پەیوەندی بە مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێرانەوە کرد و رایگەیاند، “هاوخەمی خۆمان بۆ حکومەت و گەلی ئێران دەردەبڕین، جەخت لە ئەمن و ئاسایشی ئەو وڵاتە دەکەینەوە کە پەیوەستە بە ئەمن و ئاسایشی ناوچەکەوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، عێراق دەیەوێت رێگری لە فراوانبوونی شەڕەکە بکرێت و حکومەتی عێراق لە رێگای کەناڵەکانی خۆیەوە هەوڵی بۆ ئەوە و رێگریکردن لە بەزاندنی سنووری ئاسمانییەکەی داوە.

جەختیشیکردەوە، عێراق ئامادەی پێشکەشکردنی هەر جۆرە هاوکارییەکە بە گەلی ئێران.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عەلی عەلاق: پلانی جدیمان هەیە بۆ بەئەلکترۆنیکردنی خزمەتگوزارییە بانکییەکان

پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق، لەبارەی خزمەتگوزارییە ئەلکترۆنییەکان رایگەیاند، “پلانی جدیمان هەیە بۆ بەئەلکترۆنیکردنی خزمەتگوزارییە بانکییەکان”. عەلی عەلاق، پارێزگاری…
Total
0
Share