سوپای پاسداران: حەوت فەرماندەی سەربازیی دیکەمان گیانیان لەدەستدا

سوپای پاسداران رایدەگەیەنێت، حەوت فەرماندەی سەربازیی باڵای دیکەیان؛ کە سەر بە هێزی ئاسمانیی ئێران بوون، لە هێرشێکی ئیسرائیلدا گیانیان لەدەستدا.

بەپێی راگەیەندراوی سوپای پاسداران، ئەو حەوت فەرماندە سەربازییە بریتین لە (حەمەد باقر تاهرپوور، مەنسوور سەفەرپوور، مەسعود تەیب، جەواد جەرسارا، خەسرەو حوسنی، مەحمود باقری و داود شێخیان).

ئەوەشی ئاشکراکرد، ئەو فەرماندە باڵایانە، لەگەڵ ئەمیر حاجی زادە، فەرماندەی هێزی ئاسمانیی ئێراندا گیانیان لەدەستداوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئێران دەرگا بەسەر ئەرمینیادا دابخات پێدەچێت لە بێ کەسیدا جەنگەکە بدۆڕێنێت

ماوەی مانگێکە شەڕ لەنێوان ئازەربایجان و ئەرمینیادا بەردەوامە، بەهۆی بەهێزی هێزی ئاسمانی ئازەربایجانەوە ئەرمینیا چەندین تانک و سیستمی…
Total
0
Share