وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا پەیامێك بۆ هاوڵاتییانی دەنێرێت و داوایەكیان ئاراستە دەكات.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لە راگەیەندراوێكدا بۆ هاوڵاتییانی ئەمریكا دەڵێت، “بە هیچ شێوەیەك بۆ هیچ مەبەستێك نەچنە ئێران هەركەسێكیش لەوێیە جێیبهێڵێت یان پەناگەیەك پەیدابكات و خۆی بشارێتەوە.
راگەیەندراوەكەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لە كاتێكدایە كە پێشتر بەشێك لە كارمەندانی لە باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە عێراق كشاندەوە.