کیر ستامەر سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا رایگەیاند، وەک ئامادەکارییەک بۆ هەر پێشهاتێکی نوێ لە ناوچەکە، کەلوپەلی سەربازیی زیادە لەناویشیاندا فڕۆکەی جەنگی بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەنێرن.
ئەمڕۆ شەممە پێش دەستپێکردنی کۆبوونەوەی وڵاتانی کۆمەڵەی حەوت لە کەنەدا کیر ستامەر سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، وەک ئامادەکارییەک بۆ هەر پێشهاتێکی نوێ لە ناوچەکە، کەلوپەلی سەربازیی زیادە لەناویشیاندا فڕۆکەی جەنگی بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەنێرین، ئامادەی هەر هاوکارییەکین لە هەر دۆخێکی نەخوازراودا.
ئەمە لە کاتێکدایە، ماوەی زیاتر لە 40 کاتژمێرە شەڕی نێوان ئیسرائیل و ئێران دەستیپێکردووە و تا ئێستا هیچ ئاسۆیەک بۆ کۆتاییهاتنی دیارنییە.