منداڵێک لە چۆمان و گەنجێک لە سۆران خنکان

لە دوو رووداوى جیاوازدا منداڵێک لە چۆمان و گەنجێکى کرێکار لە سنوورى سۆران خنکان.

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سۆران رایگەیاند، کەمێک بەر لە ئێستا ئاگادارکرانەوە لە بوونى حاڵەتێکی خنکان لە رووباری قوبەی گەڵالە لە سنووری قەزای چۆمان.

ئەوەشى خستەڕوو، تیمەکانى بەرگریی شارستانیی چۆمان دەرچوون بۆ شوێنی رووداوەکە و توانییان تەرمی منداڵەکە لە رووبارەکە دەربهێنن.

هاوکات کەمێک لەمەوبەر گەنجێکى تەمەن 20 ساڵ بە ناوى “موهەنەد ئیسماعیل” کە پیشەى کرێکارە لە زێى گەورە خنکا.

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی ئاکرێ رایگەیاند، تیمەکانیان بەڕێکەوتوون بۆ دۆزینەوە و دەرهێنانەوەى تەرمەکەى.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەزایەکی بواری کەشناسی: ئەمڕۆ شەپۆلێکی چڕی بەفر و بارانبارین روو لە ناوچەکانمان دەکات

شارەزایەکی بواری کەشناسی رایدەگەیەنێت، لەچەند کاتژمێری داهاتوودا، چڕبوونەوەی هەورە کەڵەکەبووەکان دەستپێدەکات و شەپۆلێکی بەفر و بارانبارین سەرتاسەری ناوچە…
Total
0
Share