دەستەی فڕۆکەوانیی مەدەنیی ئوردن رایدەگەیەنێت، کاتژمێر 7:30ـی بەیانیی ئەمڕۆ، ئاسمانی وڵاتەکە بەڕووی گەشتە ئاسمانییەکاندا کرایەوە.
دەستەکە رایگەیاند، ئاسمانی ئوردن تا دوێنێ شەویش، ئامادە نەبووە بۆ کرانەوەی بەڕووی گەشتەکاندا، بەهۆی بارودۆخی ناجێگیری ئەمنیی ناوچەکە و ئەگەری دروستبوونی گرفت بۆ گەشتە ئاسمانییەکان.
ئاماژەی بەوەشکرد، پێشتر چەند وادەیەکیان بۆ کردنەوەی ئاسمانی وڵاتەکە دیاریکردبوو، بەڵام بەهۆی مەرجە ئەمنییەکانەوە نەیاندەتوانی.
دوێنێ هەینی، دوای پەرەسەندنی ئاڵۆزییەکانی نێوان ئێران و ئیسرائیل ئاسمانی وڵاتانی ناوچەکە؛ لە ناویشیاندا هەرێمی کوردستان و عێراق، بەڕووی گەشتە ئاسمانییەکاندا داخرا.