لەبارەی راگرتنی هێڵەکانی ئینتەرنێت بڕیاردرا

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێم رایدەگەیەنێت، لەبەر ئەوەی تاقیکردنەوەکان دواخراون هێڵەکانی ئینتەرنێت راناگیرێن.

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێم بڵاویکردەوە، وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم بڕیاریدا تاقیکردنەوەکان هەفتەیەک دوابخرێن، بۆیە لە کاتی نەبوونی تاقیکردنەوەکان پێویست ناکات کە هێڵی ئینتەرنێت رابگیرێت.

دەشڵێت، هەر کات خشتەی نوێی تاقیکردنەوەکان بڵاوکرایەوە، بەپێی خشتەکە و تەنها لە رۆژانی تاقیکردنەوەی پۆلی 12ی ئامادەیی لەو کاتەی کە بڕیاردراوە هێڵی ئینتەرنێت رادەگیرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی ئەنجامی لێکۆڵینەوە لە ژەهراویبوونی 100 خوێندکارەکەی ئاشکراکرد

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی سلێمانی ئەنجامی لێکۆڵینەوەی لە ژەهراویبوونی 100 خوێندکاری لە خوێندنگەیەک ئاشکراکرد، کە جگە لە خواردنی فرۆشگاکە هۆکارێکی…
Total
0
Share