نرخی زێڕ بەرزبووەوە

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بەراورد بە دوێنێ، بۆ هەر ئۆنسەیەک نزیکەی 19 دۆلار بەرزبووەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، نرخی یەک ئۆنسە زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بە سێ هەزار و 343 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا، لەکاتێکدا دوێنێ سێشەممە، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ سێ هەزار و 324 دۆلار بوو.

نرخی زێڕ بەراورد بە ساڵانی رابردوو بەرزبوونەوەیەکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە و لەم ماوەیەی دواییشدا، هەندێکجار نرخەکەی بەرز و نزمی کردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق هاوردەکردنی چەند بەرهەمێکی خۆراکی لە هەرێمی کوردستانەوە قەدەغەکرد

وەزارەتی کشتوکاڵی حکومەتی فیدراڵ هۆشداریدا لە چوونی چەند جۆرێکی دانەوێڵە و پاقلەمەنی لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ پارێزگاکانی ناوەڕاست…
Total
0
Share