رۆیتەرز: ئەمریکا ئامادەکاری دەکات بۆ چۆڵکردنی باڵیۆزخانەکەی لە بەغداد

ئاژانسی رۆیتەرز ئاشکرای دەکات، بەهۆی مەترسیی ئەمنییەوە، باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق خۆی ئامادەدەکات بۆ چۆڵکردن.

ئاژانسەکە بە پشتبەستن بە بەرپرسێکی ئەمنیی عێراقی و سەرچاوەیەکی ئەمریکی بڵاویکردەوە، بەهۆی ئەوەی بەمدواییە مەترسیی ئەمنی لە عێراق زیادبووە، ئەمریکا ئامادەکاری دەکات کە باڵیۆزخانەکەی لە بەغداد چۆڵبکات.

رۆیتەرز لەبارەی ئەو مەترسییانەوە، هیچ زانیارییەکی ئاشکرانەکردووە.

تائێستا، باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغداد و لایەنی عێراقی، هیچ لێدوانێکی رەسمییان لەسەر ئەم هەواڵە بڵاونەکردووەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پیاوێک دەستگیرکرا ئاگری خستووەتە لەشی خەڵکەوە بۆ چارەسەرکردنی مایەسیری

“چارەسەركارێكی سروشتی” دەستگیركرا كە پشكۆی ئاگری خستووەتە كۆمی تووشبووانی مایەسیرییەوە بە مەبەستی “چارەسەركردنیان”. تۆمەتبارەكە پیاوێكی دانیشتووی پارێزگای سەڵاحەدینە…
Total
0
Share