ترەمپ بۆ بانکی ناوەندیی ئەمریکا: رێژەی سوود کەمبکەنەوە

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، جارێکی دیکە داوای لە بانکی ناوەندیی ئەمریکا کرد، رێژەی سوود بە 1% کەمبکاتەوە.

ترەمپ لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی Truth Socialـدا نووسیوویەتی، “پێویستە بانکی ناوەندیی ئەمریکا رێژەی سوود بە رێژەیەکی تەواو کەمبکاتەوە و ئەمە زۆر گرنگە”.

نووسینگەی داتاکانی کاری ئەمریکا، لە راپۆرتێکدا ئاشکرایکردووە، نرخی بەکاربەران لە مانگی ئایاردا، کەمتر لەوەی چاوەڕوان دەکرا بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە، ئەمەش لەکاتێکدایە، کە تائێستا سەپاندنی باجەکان لەلایەن دۆناڵد ترەمپ-ەوە، کاریگەرییەکی بەرچاوی لەسەر هەڵاوسان دروستکردووە.

بەپێی ئەو نووسینگەیە، نرخی بەکاربەران بۆ ئەم مانگە 0.1% بەرزبووەتەوە، لەکاتێکدا پێشتر ئابوریناسان پێشبینییان کردبوو، کە بە رێژەی 0.2% بۆ 2.4%، بەرزببێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی کارەبا: بەهۆی گرفتێکەوە بەرهەمهێنانی کارەبا کەمبووەتەوە

وەزارەتی کارەبای هەرێم رایگەیاند، کیشە دروستبووە و 700 مێگاوات بەرهەمهێنانی کارەبا کەمبووەتەوە. وەزارەتی کارەبای هەرێم بڵاویکردەوە، ئاگاداری هاوبەشانی…
Total
0
Share