حکومەتی سعودیە دەستپێکردنی وەرزی نوێی عومرە و پێدانی ڤیزای بە هاوڵاتییانی دەرەوەی وڵاتەکەی راگەیاند.
لە راگەیەندراوێکی حکومەتی سعودیەدا هاتووە، دەرگای داواکاری بۆ پێشکەشکردنی ڤیزا کراوەتەوە و لە ئەمڕۆ سێشەممەوە بەجێگەیاندنی سونەتی عومرە بۆ عومرەکارانی ناوخۆی وڵات و لە سبەینێوە بۆ عومرەکارانی دەرەوەی وڵات دەستپێدەکاتەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، سەرجەم ئامادەکارییەکان بۆ بەڕێوەچوونی وەرزێکی نوێی عومرە کراون، ئاسانکاریی تەواو بۆ عومرەکاران لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات دەکرێت.
بەهۆی هاتنی وەرزی حەجی ئەمساڵ لە سەرەتای مانگی نیسانی ئەمساڵ سعودیە پێدانی ڤیزای بە هاوڵاتییانی دەرەوەی وڵاتەکەی راگەیاندبوو.