كەریم شنگالی كۆچی دواییكرد

كەریم شنگالی، وەزیری پێشووی ناوخۆی هەرێمی كوردستان كۆچی دواییكرد.

عەبدولكەریم سوڵتان عەبدوڵڵا، ناسراو بە كەریم شەنگالی، لە ساڵی 1950 لە مووسڵ لەدایكبووە، كۆلیژ یاسا و رامیاری لە زانكۆی بەغداد تەواوكردووە.

لە 1993 تاوەكو 1994 بەڕێوەبەری گشتیی ئاسایشی هەرێمی كوردستان بووە و لە كابینەكانی پێنجەم، شەشەم، حەوتەم و هەشتەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان، وەزیری ناوخۆی بووە.

ئەمڕۆ 10ـی حوزەیرانی 2025، لە تەمەنی 75 ساڵیدا كۆچی دواییكرد.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share