بەرگریی شارستانیی هەرێم: لە رۆژانی جەژندا 173 رووداوی ئاگرکەوتنەوە روویانداوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرگریی شارستانیی هەرێمی کوردستان، ئاماری رووداوەکانی لە رۆژانی جەژنی قوربان بڵاوکردەوە.

بەپێی ئامارەکە، لە رۆژانی جەژندا 173 رووداوی ئاگرکەوتنەوە لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان روویانداوە و لەو ژمارەیە، 57 حاڵەتیان سووتانی پوش و پەڵاش بوون.

ئاماژە بەوەشکراوە، یەک رووداوی خنکان هەبووە، کە منداڵێکی تەمەن حەوت ساڵان لە پارێزگای دهۆک بووەتە قوربانی.

دەشڵێت، لە ماوەی ئەو چوار رۆژەدا، یەک رووداوی مردن لە ئیدارەی زاخۆ تۆمارکراوە، کە لە رووداوی هاتوچۆ گیانیلەدەستداوە.

بەرگریی شارستانیی هەرێم باسلەوەشدەکات، لە رۆژانی جەژندا هەشت ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسکیلێک سووتاون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مەزڵوم عەبدی لێبوردنی گشتی لە ناوچە كۆنترۆڵكراوەكان راگەیاند

فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سوریای دیموكرات لێبوردنی گشتی لە ناوچە كۆنترۆڵكراوەكان راگەیاند. مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سوریای دیموكرات…
Total
0
Share