هاتوچۆی سلێمانی بڵاویکردەوە، “رۆژانی جەژن لە سنووری سلێمانی، هەڵەبجە، ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان دوو کەس بە رووداوی هاتوچۆ گیانیان لەدەستداوە”.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی بڵاویکردەوە، له‌ماوه‌ی چوار رۆژی جه‌ژنی قورباندا 22 رووداوی هاتوچۆ له‌سنووری پارێزگاكانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه لەگەڵ ئیداره‌كانی گه‌رمیان و راپه‌رین روویانداوه و له‌ئه‌نجامدا 23 كه‌س برینداربوون و دوو كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه.
بەپێی ئامارەکان، له‌ماوه‌ی چوار رۆژی جه‌ژنی قورباندا له سلێمانی نۆ رووداوی هاتوچۆ روویانداوه كه حه‌وتیان له‌ناو سه‌نته‌ری شار و دوویان له ده‌ره‌وه‌ی شار بوون، به‌هۆی ئه‌و رووداوانه‌وه شه‌ش كه‌س برینداربوون و یه‌ك كه‌سیش گیانیله‌ده‌ستداوه.
عه‌تا بارام، به‌ڕێوه‌به‌ری هاتوچۆی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه رایگه‌یاند، له‌ماوه‌ی چوار رۆژی جه‌ژندا سێ رووداوی هاتوچۆ روویانداوە و به‌هۆیانەوە كه‌سێك برینداربووه.
سامان عه‌لی، وته‌بێژی هاتوچۆی ئیداره‌ی گه‌رمیان رایگه‌یاند، له‌ماوه‌ی چوار رۆژی جه‌ژندا 14 رووداوی هاتوچۆ روویانداوه و به‌هۆیانه‌وه 11 كه‌س برینداربوون و یه‌ك كه‌سیش گیانیله‌ده‌ستداوه.
عه‌لی عه‌بدوڵلا، وته‌بێژی هاتوچۆی ئیداره‌ی راپه‌ڕین رایگه‌یاند، له‌ماوه‌ی چوار رۆژی جه‌ژنی قورباندا دوو رووداوی هاتوچۆ روویانداوه و به‌هۆیانه‌وه پێنج كه‌س برینداربوون.
به‌پێی وته‌ی به‌رپرسانی هاتوچۆ، سه‌رجه‌م رووداوه‌كانی هاتوچۆ هۆكاره‌كه‌ی بۆ خێرایی و بێئاگایی شۆفێران ده‌گه‌ڕێته‌وه.