دەربارەى گومرگى ئۆتۆمبێلى هایبرید و کارەبایى روونکردنەوە دەدرێت

دەستەى گشتیی گومرگ روونکردنەوە لەبارەى بڕیارێک سەبارەت بە گومرگى ئۆتۆمبێلى هایبرید و کارەبایى دەدات.

دەستەى گشتیی گومرگى عێراق هاوڵاتییان دڵنیا دەکاتەوە دەربارەى ئۆتۆمبێلەکانى جۆرى هایبرید و کارەبایى و دووپاتیدەکاتەوە، سەرجەم بڕیارەکانى لێبوردن و بەخشینى رەسمى گومرگیی ئەم جۆرە ئۆتۆمبێلانە تائێستا کارپێکراون.

روونکردنەوەى دەستەکە هاوکاتە لەگەڵ جێبەجێکردنى بڕیارى ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق ژمارە 270ى ساڵى 2025 و نوێکردنەوەى بڕ و جۆرى سەرجەم ماددە گومرگییەکان.

لە راگەیەندراوەکەدا روونیشیکردوەتەوە، “دیاریکردنى بەهاى ئەو جۆرە ئۆتۆمبێلانە (لە بڕیارە نوێیەکەدا) تەنها بۆ مەبەستى گومرگییە، کاریگەرى لەسەر بڕیارى بەخشین لە رەسمى گومرگى نابێت”.

بڕیارى وەرنەگرتنى گومرگ لە ئۆتۆمبێلە هایبرید و کارەباییەکان ئامانج لێی هاندانى بەکارهێنانى هۆکارەکانى گواستنەوەى هاوڕێى ژینگەیە لە عێراق، هاوشانى رێنوێنییە جیهانییەکان بۆ کەمکردنەوەى دەردانى کاربۆن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عیماد ئەحمەد: یەكێتی لە بەرامبەر پێشهات و ئاڵنگارییەكانی ناوچەكە سیاسەت و ستراتیژی نیشتمانی و واقیعییانە پەیڕەودەكات”

عیماد ئەحمەد، ئەندامی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی و لێپرسراوی مەكتەبی راگەیاندن و هۆشیاری رایگەیاند، یەكێتی لە بەرامبەر پێشهات و…
Total
0
Share