لەگەڵ بوونی پێشبینییەکان بۆ دابەزینی بەهای سودەکانی بانکی ناوەندیی ئەمریکا نرخی زێڕ بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی.
ئەمڕۆ هەینی نرخی یەک ئۆنسە زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بۆ سێ هەزار و 356 دۆلار بەرزبووەوە.
بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ هاوکاتە لەگەڵ پێشبینییەکان بۆ دابەزینی بەهای سودەکانی بانکی ناوەندیی ئەمریکا.
بەرزبوونەوەی نرخی هەفتانەی زێر بە رێژەی 2.4% بووە و پێشبینیدەکرێت بەرزبوونەوەی زیاتر بەخۆیەوە ببینێت.