ئەندامێكی مەكتەبی سیاسیی پارتی هێرشی توند دەكاتە سەر محەمەد حەلبووسی سەرۆكی پارتی تەقەدوم.
هۆشیار زێباری، ئەندامی مەكتەبی سیاسیی پارتی وەڵامی محەمەد حەلبووسی سەرۆكی پارتی تەقەدووم دەداتەوە كە چەند پێشنیازێكی بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی هەولێر و بەغداد خستەڕوو و دەڵێت، “وا دیارە حەلبووسی بڕگەكانی دەستووری بە باشی نەخوێندووەتەوە”.
پێشتر محەمەد حەلبووسی چەند خاڵێك وەك بنەمای چارەسەری ناكۆكییەكانی نێوان هەولێر و بەغداد خستەڕوو و وتیشی، “كێ دادپەروەری دەوێت پێویستە جێبەجێیان بكات”.