بەڵگەی نوێ.. مێسی خۆی بۆ پاریس ئامادەکات

مێسی و خێزانەکەی خۆیان فێری زوبانی فەرەنسی دەکەن

لیۆ مێسی ئەفسانەی زیندووی یانەی بەرشلۆنە، تاوەکو ئەم ساتە داهاتووی نادیارە و بەردەوامبوونی لە یانە کەتەلۆنیەکەی یەکلایینەکراوەتەوە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی لەلایەن ڕۆژنامەنوسانی بەشدار لە پڕۆگرامی “ئیل شیرینگیتۆ”ی ئیسپانیەوە بڵاودەکرێنەوە، ماوەیەکە ئەفسانە ئەرجەنتینیەکە مامۆستای تایبەتی بۆ خۆیی و خێزانەکەی تەرخانکردووە تاوەکو فێری زوبانی قسەکردن و نوسینی فەرەنسییان بکات.

هەرچەندە زانیارییەکانی پڕۆگرامەکە لەلایەن هیچ سەرچاوەیەکی فەرمیەوە پشتڕاست نەکراوەتەوە، بەڵام ئەگەر بەوشێوەیە بێت دەچێتە چوارچێوەی ئامادەکاریەکانی لیۆ بۆ ڕێککەوتن لەگەڵ یانەی پاریس سانت جێرمان.

لە پێشوودا لیۆناردۆ ئاراوخۆی بەڕێوبەری وەرزشی پاریس ڕایگەیاند، ” یاریزانانی گەورەی وەک مێسی هەمیشە لە لیستی خواستەکانماندا بوون، بەڵام ئێستا کاتی گونجاو نییە بۆ قسەکردن لەو بارەیەوە، ئەم بابەتە کاتی خۆی دێت و لەسەر مێزی گفتوگۆکان جێگەی پارێزراوە”.

مێسی و خێزانەکەی

مێسی لە هاوینی 2021 بۆندەکەی کۆتاییدێت، لە چاوەڕوانی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی یانەکەیدایە کە بۆ مانگی ئازاری 2021 دواخراوە، هەر ڕێکنەکەوتنێک لەگەڵ سەرۆکی نوێ جیابوونەوەی بەدوادادێت و یاریزانەکە دەتوانێت بێبەرانبەر ڕوو لە پاریس بکات، یانە فەرەنسیەکەش بەشێوەیەکی زارەکی ڕەزامەندییان دەربڕیوە تەواوی خواست و مەرجەکانی جێبەجێبکەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ڕۆمای دیبالا پێیه‌کانی به‌ سالێرنیتانا کرایه‌وه‌

ئه‌مشه‌و یه‌کشه‌ممه‌، یارییه‌کانی هه‌فته‌ی یه‌که‌می خولی پله‌ یه‌کی ئیتاڵیا به‌رده‌وام بوون، یانه‌ی ڕۆما بردنه‌وه‌یه‌کی گرنگی به‌رامبه‌ر سالێرنیتانا تۆمارکرد.…
Total
0
Share