چارەسەری كێشەی مووچە راگەیەندرا

بەپێی ئەو زانیارییانەی بە تۆڕی میدیایی ئێستا دراون، دوای پشووەكانی جەژن دادگای فیدراڵیی عێراق بڕیارێك دەربكات تایبەت بە راگرتنی نووسراوەكەی تەیف سامی، كێشەی مووچە چارەسەردەبێت و مووچە بۆ هەرێم دەنێردرێت.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاندووە دادگای فیدراڵیی عێراق بریارێك دەربكات مووچە بۆ هەرێم دەنێرم و چاوەڕوانی دوا بڕیاری دادگای فیدراڵییە.

هەر لە زانیارییەكاندا هاتووە، مووچە دەنێردرێت، چونكە لە ئێستادا ئەو پرسەی هەرێم و بەغداد پێكەوە دەبەستێتەوە مووچەیە و ئەگەر نەنێردرێت هیچ پەیوەندییەك لە نێوان هەردوولا نامێنێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆبوونەوەی لیژنەی هەموارکردنەوەی پەیڕەوی ناوخۆی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک دەستیپێکرد

کەمێک لەمەوبەر کۆبوونەوەی لیژنەی هەموارکردنەوەی پەیڕەوی ناوخۆی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک دەستیپێکرد و بڕیارە پێداچوونەوە بە زۆرینەی بڕگە و…
Total
0
Share