سەرۆکى یەکێتى و سەرۆک کۆمارى عێراق جەخت لە زامنکردنی مافی هەمووان لەسەر بنەمای دەستوور دەکەنەوە.
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئەمڕۆ لە دەباشان پێشوازی لە لەتیف جەمال رەشید، سەرۆک کۆماری عێراق کرد و، لە دیدارێکدا دوایین گۆڕانکارییەکان لەسەر ئاستی وڵات و ناوچەکە گفتوگۆیان لەبارەوەکرا و جەخت لەسەر پاراستنی ئاسایش و ئارامی عیراق و هەرێمی کوردستان کرایەوە.
پەیوەست بە کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغداد و کێشە هەڵواسراوەکان هەردوولا جەختیان لە زامنکردنی مافی هەمووان لەسەر بنەمای دەستوور کردەوە و بافڵ جەلال تاڵەبانی ستایشی هەوڵە بەردەوامەکانی سەرۆک کۆمارى کرد بۆ نزیککردنەوەی هەڵوێستی لایەنەکان و چارەسەرکردنی کێشەکان.

