بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكانی دەزگای ئاسایشی هەرێم، دەستیبەسەر بڕی دوو كیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری كریستاڵدا گرت.
لە راگەیەندراوەكەی دەزگای ئاسایشی هەرێمدا هاتووە، 3ی ئەم مانگە لە سنووری سلێمانی، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكان، دوای كۆكردنەوەی زانیاری و بەدواداچوون، بەفەرمانی دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایش، لەچالاكییەدا توانرا ( دوو )بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیربكەن و دەستبگرن بەسەر بڕی دوو كیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری كریستاڵ لەگەڵ چەكێكی بێمۆڵەت و دوو ئۆتۆمبێل كە بەكارهاتبوون بۆ گواستنەوەی ماددەكە.
هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، لە ئێستادا بازرگانان بەبڕیاری دادوەر بەماددەی 25 لە یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان و كارتێكارە ئەقڵییەكان ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەدۆسیەكانیان بەردەوامە.