گۆران قادر: بەهیچ شێوەیەک رێگە بە گرانفرۆشی نادەین

سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، “بەهیچ شێوەیەک رێگە بە گرانفرۆشی نادەین”.

گۆران قادر، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بۆ رۆژانی جەژنی قوربان ئامادەکاریی تەواو کراوە و بازاڕ و شوێنە گەشتیارییەکانیش لەڕووی نرخەوە کۆنتڕۆڵکراون، بەهیچ شێوەیەک رێگەنادەین گرانفرۆشی بکرێت، هەر کەسێک ئەو کارە بکات سەرپێچییە و بەپێی جۆری سەرپێچییەکەی سزادەدرێت.

وتیشی، “لەپێناوی سەلامەتیی گیانی هاوڵاتییان و ئەو کەسانەی کاری کڕین و فرۆشتنی ئاژەڵ دەکەن بۆ ئەوەی لە تای خوێنبەربوون بەدووربن، ئەمساڵ لە هیچ شوێنێکی شاری سلێمانی رێگە بە کڕین و فرۆشتنی ئاژەڵی زیندوو نادرێت، جگە لە مەیدانی ئاژەڵان”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی پەروەردەی هەرێم: پەیجێک کە خوێندکارانی فریودەدا دەستی بەسەردا گیرا

لەسەر سکاڵایەکی وەزارەتی پەروەردە پەیجێک کە خوێندکارانی فریودەدا لەلایەن ئاسایشی سلێمانیەوە دەستی بەسەردا گیرا. لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی پەروەردەی…
زیاتر ببینە

نووسینگەکانی زانیاریی سلێمانی: کارکردن بە کارتی زانیاری رانەگیراوە

بەڕێوەبەرایەتیی نووسینگەکانی زانیاریی سلێمانی، رایگەیاند، کارکردن بە کارتی زانیاری رانەگیراوە. بەڕێوەبەرایەتیی نووسینگەکانی زانیاریی سلێمانی، رایگەیاند، ئاگاداری ھاوڵاتییان دەکەینه‌وه‌،…
Total
0
Share