د. عومەر کۆچەر: سودانی بەڕاشکاوی باسی ناردنی قەرزی نەکرد

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، “سودانی باسی ناردنی قەرزی بۆ هەرێم نەکرد”.

د. عومەر کۆچەر، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، “خەڵک چاوەڕوانی مووچەیە، لەکۆبوونەوەمان لەگەڵ سودانی داوامان لێکرد، دەرچە و رێگایەک بۆ ناردنی مووچەی مووچەخۆر و فەرمانبەرانی هەرێم بدۆزێتەوە”.
وتیشی، “ئەگەر بە قەرزیش بێت دەبێت مووچە دابەشبکرێت، بەڵام سەرۆک وەزیرانی عێراق بەشێوەیەکی راشکاوانە باسی ناردنی قەرزی بۆ هەرێم نەکرد”.

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق باسی لەوەشکرد، “دەبێت هەموو رێگایەک بگیرێتەبەر تاوەکو بەغداد بە ناردنی مووچە بۆ هەرێم رازی بکرێت، حکومەتی هەرێمیش دەتوانێت خۆی بەرگری لەخۆی بکات”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عێراق هەڕەشەی گواستنەوەی هاوبەشانی كۆڕەك تیلیكۆم بۆ سەر كۆمپانیاكانی دیكە دەكات

دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، كۆمپانیای كۆڕەك تیلیكۆم پابەندی ڕێوشوێنەكان نەبووە و دەڵێت، هەندێك ڕێوشوێنی گرتووەتەبەر و…
Total
0
Share