پرسی مووچە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆدەکاتەوە

بڕیارە سبەینێ چوارشەممە، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆببێتەوە.
بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی ئێستا، ئەنجومەنەکە لە کۆبوونەوەکەی سبەینێیدا پرسی مووچە و شایستە داراییەکانی فەرمانبەر و مووچەخۆرانی هەرێم تاوتوێدەکات.
هەر بەپێی زانیارییەکان، پرسی لێخۆشبوون لە پێشینەی هاوسەرگیریی كوڕ و كچی شەهیدان و گرێبەستی كارمەندانی حكومەت یەکێکی دیکەی تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە دەبێت.
تەنها دوو رۆژ ماوە بۆ جەژنی قوربان، فەرمانبەر و مووچەخۆرانی هەرێم لە چاوەڕوانی مووچەکانیاندان، بەڵام تاوەکو ئێستا بە رەسمی دابەشکردنی مووچە رانەگەیەندراوە و بەرەوپێشچوون لە پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو حکومەتی هەرێم و عێراق بەدیناکرێت.
بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی هەڵەبجە: لە رۆژی یەكشەممەوە سەردانی بەڕێوەبەرایەتیمان نەكەن

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەڵەبجە ئاگاداری هاوڵاتییان و شۆفێرانی دەكاتەوە لە رۆژی یەكشەممە سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەكە نەكەن بەهۆی پاكتـاوی ژمێریـاریی ساڵانەوە.…
Total
0
Share