كۆمیتەی ناوەندی پارتی كۆبووەوە و دەڵێت، “داكۆكی دەكەین لە چارەسەركردنی كێشەكان لەگەڵ بەغداد و كۆتاییهێنان بە رەفتاری نادادپەروەرانە لەگەڵ بژێویی ژیانی مووچەخۆران”.
ئەمڕۆ دووشەممە، كۆمیتەی ناوەندی پارتی كۆبووەوە و لە تەوەری یەكەمی كۆبوونەوەكەدا ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، “پەیوەندییمان لەگەڵ حكومەتی عێراق تاوتوێكرا كە پێشتر سەركردایەتیی كوردستان بە بڕیاری پەرلەمانی كوردستان بەشداریی دامەزراندنەوەی عێراقی نوێیان كرد لەسەر بنەمای هاوبەشی و سازان و هاوسەنگی (شراكە، توافق، توازن)”.
هەر لە راگەیەندرواەكەدا هاتووە، بەشێك لە دەسەڵاتدارانی بەغداد بە عەقڵییەتی دوور لە عەقڵیيەتی فیدراڵی و بە ئاراستەی گەڕانەوەی دەوڵەتی مەركەزی و پشتكردن لە دەستوور و رێككەوتنەكان گوشاردەخرێتە سەر هەرێم بە هەموو شێوازێك و بەكارهێنانی كارتی مووچە و بودجەی هەرێمی كوردستان هەنگاودەنێن.
ئەوەشخراوەتەڕوو، داكۆكی دەكەین لە چارەسەركردنی كێشەكان و كۆتاییهێنان بەم شێوەڕەفتارە نادادپەروەرانەیەی كە لەگەڵ بژێویی ژیانی فەرمانبەر و مووچەخۆرانی كوردستان دەكرێت.