بافڵ جەلال تاڵەبانی: یەکێتى ئامادەیە ئاسانکارى بۆ خاوەنکارانى بیانى بکات

بافڵ جەلال تاڵەبانى ئامادەیی یەکێتی بۆ ئاسانکاریکردن بۆ خاوەنکار و سەرمایەدارانی بیانی تا خزمەتگوزارى بە هاوڵاتییان بگەیەنن رادەگەیەنێت.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئەمڕۆ لە دەباشان پێشوازی لە دانیێل هون، باڵیۆزی سویسرا لە عێراق کرد.

لە دیدارێکدا جەخت لە پێویستی پاراستنی سەقامگیریی سیاسی و ئەمنی لە هەرێمی کوردستان و عیراق کرایەوە لەپێناو رەخساندنی دەرفەت لەبەردەم وەبەرهێنەرانی بیانی تاوەکو هانبدرێن زیاتر بەشداربن لە بەهێزکردنی ژێرخانی ئابوریی وڵات، وەک ئەوەى لە راگەیەندراوى کۆبوونەوەکەدا هاتووە.

هەروەک پەرەپێدان و فراوانترکردنی هاریکاری و پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا جەختی لەسەر کرایەوە و بافڵ جەلال تاڵەبانى ئامادەیی یەکێتی بۆ ئاسانکاریکردن بۆ خاوەنکار و سەرمایەدارانی بیانی دەربڕی تاوەکو بێنە هەرێمی کوردستان و خزمەتگوزاری زیاتر پێشکەشی هاونیشتمانییان بکەن.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share