نرخی زێڕ بەرزبووەوە

دوای ئەو دابەزینەی لە چەند رۆژی رابردوو بەخۆیەوە بینی، ئەمڕۆ نرخی زێڕ جارێکی دیکە بەرزبووەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە نرخی یەک ئۆنسە زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا گەیشتە دوو هەزار و 350 دۆلاری ئەمریکی.

لەسەرەتای ئەمساڵەوە و لەدوای دەستبەکاربوونی دۆناڵد ترەمپ وەک سەرۆکی ئەمریکا و بڕیارەکانی بۆ زیادکردنی باجی گومرگی لەسەر کەلوپەلی وڵاتان لەپێش هەمووشیانەوە چین، نرخی زێڕ ناجێگیرییەکی زۆری بەخۆیەوە بینیوە.

بەردەوامی جەنگەکان و ئالنگارییە سیاسیی و سەربازییەکان، بەشێکی دیکەن لە هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ لە جیهاندا.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share