هاتوچۆی هەولێر رایدەگەیەنێت، چەند کامێرایەکی تۆمارکردنی سەرپێچیی هاتوچۆ دەکەونەکار.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر بڵاویکردەوە، کامێراکانی تۆمارکردنی سەرپێچیی هاتوچۆ لە شەقامی 40 مەتریی عەشتار و جەودەت ئەسعەدی تاوەکو 6ی ئەم مانگە بەشێوەی تێست کاردەکەن.
دەشڵێت، “لەدوای 6ی حوزەیران بەشێوەی هەمیشەیی سەرپێچیی هاتوچۆ تۆماردەکەن”.